دادگای فیدراڵی عێراق: کشانەوی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان کاریگەری لەسەر کارەکانمان نابێت

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی دادگای فیدراڵی عێراق کە لە رۆژنامەی سەباح بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوە دەکات، “راگەیاندنی کشانەوەی دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری لە ئەندامێتیی دادگا، کاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی کارەکان نابێت چونکە سی دادوەری یەدەگمان هەیە”.

پێشتر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دادوەر عەبدولڕەحمان سلێمان زێباری کشانەوەی خۆی لە ئەندامێتیی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هاوارمان کرد داخستنی تونێلی دەربەندیخان کارەساتی لێدەکەوێتەوە، گوێیان لێنەگرتین

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، داوایانکردووە لە وەرزی هاویندا تونێلی دەربەندیخان دانەخرێت، چونکە بەکارهێنانی چیای بەرانان لەم کاتەدا کارەساتی…
Total
0
Share