دادگای فیدڕاڵی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی شوبات

لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانیی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتووە، وەزارەتی دارایی کۆمەڵێک رێوشوێنی گرتەووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (224و269) فیدراڵی/2023) کە لە 21/2/2024 سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، شەهیدان و ئەنفال، گرێبەستەکان و سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی.

دادگاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت و رەزامەندی وەزیری دارایی، لەسەر بنەمای ئەوەی لە دەقی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی هاتووە، و لەسەر داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕە پارەیەک لەسەر هەژماری  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داندراوە لە 11/3/2024 لە پێناو پێدانی شایستە داراییەکان بۆ فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2024.

دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی داوە بۆ مانگی شوبات و بۆ مانگی ئازار مەرجە لە رێگەی سیستمی بانکییەوە دابەش بکرێت.

بابەتی پێشتر

کۆمەڵێک رێنمایی بۆدابه‌زاندنی کێش له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا 

بابەتی دواتر

560 ملیار دینار گەیشتووەتە هەرێم و ئەمڕۆ بڕیار لەبارەی لیستی مووچەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی ماددەی 140 زیاددەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بودجەی ماددەی 140 لە پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵدا زیاد دەكرێت. دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێم سبەی شەو و لە عێراق هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت. وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share