مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رەوانە دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداد تەواو بووە.

دکتۆر بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوڕوانن لە ئەمڕۆ و سبەیدا پارەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پەیوەندی کردووە بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە و لە ئێستادا لە وردبینیدان و دوای تەواوکردنی وردبینییەکە دەست دەکەن بە خەرجکردنی مووچە.

د.نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکردبوو، وەزارەتی دارایی عێراق پێیان راگەیاندووە، لیستی موچەی هەرێم زۆر بەباشی ئامادەکراوە وەک ئەو خشتەیەی داواکرابوو و دوای تەواوبوونی وردبینی دەستدەکەن بە خەرجکردنی موچە بەڵام هەر توێژە و بەجیا، واتا فەرمانبەران، خانەنشینان، تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی هەر یەکەیان بە جیا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگای موسەننا هۆشداری لەبارەی بڵابوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە دەدرێت

فەرمانگەی تەندروستیی موسەننا بڵاویكردووەتەوە، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە شەش حاڵەت و هۆشداری لەبارەی بڵاوبوونەوەی…
زیاتر ببینە

بەهۆی شۆرتێکەوە کارەبای قەزای دووکان پچرا

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دروستبوونى شۆرتێكه‌وه‌ كاره‌باى قه‌زاكه‌ بڕاوه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، “دروستبوونی…
Total
0
Share