هەشت منداڵ بەهۆی خواردنی گۆشتی کیسەڵەوە گیانیان لەدەستدا

لە دوورگەی بیمبا لە ناوچەی زەنزیبار لە وڵاتی تەنزانیا بەهۆی خواردنی گۆشتی کیسەڵی دەریایی نۆ کەس کە هەشتیان منداڵن گیانیان لەدەستدا و 78 کەسی دیکەش گەیەندرانە نەخۆشخانە.

لە هەرێمی زەنزیبار گۆشتی کیسەڵ خواستێکی زۆری لەسەرە، بەڵام زۆرجار ئەو کەسانەی دەیخۆن تووشی جۆرێک لە ژەهراویبوون دەبن کە chelonitoxism ی پێدەوترێت.

ئەمە یەکەمجار نییە لەو ناوچەیە خواردنی گۆشتی کیسەڵ دەبێتە هۆی مردنی هاوڵاتییان پێشتر و لەساڵی 2021 یش حەوت کەسی دیکە بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share