ئێران یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریکرد

رۆژی سێشەممە 12ی ئەم مانگە وەک یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران دیاریکرا.

ئەمڕۆ شەممە، دەستەی بینینی مانگ لە نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، رۆژی سێشەممە 12ی ئازاری 2024ی وەکو یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشانکرد.

دەستەی بینینی مانگ ئاماژە بەوە دەکات، سبەینێ یەکشەممە بەهۆی نالەباریی کەشوهەواوە ئەستەمە مانگ ببینرێت و رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵە و دەتوانرێت لەو رۆژەدا مانگ ببینرێت بۆیە دەتوانین بڵێین رۆژی سێشەممە یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، بڕیارە لە هەرێمی کوردستانیش سبەی ئێوارە لیژنەی بینینی مانگ کۆببنەوە و یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان دەستنیشانبکەن.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

نوێنەری مانگرتووانی ناڕازیی گەڕەکی عەرەفەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share