لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا

بە بەشداریی نوێنەری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنرا.

جومانە غلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لیژنەیەکی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان پێکهێنراوە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاشکراشیکرد، دادوەر عامر موسا حوسەینی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران نوێنەرایەتیی کۆمیسیۆنی عێراق دەکات لە لیژنەکەدا.

باسیلەوەشکرد، ئامانج لە دروستکردنی ئەو لیژنە باڵا ئەمنییە پاراستنی ئاسایش و سەربەخۆیی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و پاراستنی دەنگدەران و بنکەکانی دەنگدان و کۆگا و کەرەستە و کەلوپەلەکانی تایبەت بە پڕۆسەی دەنگدان دەبێت و هاوکات پارێزگاری لە سندوقەکانی دەنگدان دەکات لە کاتی گواستنەوەیاندا لە بنکەکانی دەنگداندا.

بابەتی پێشتر

دیوانی وەقفی سوننی ئەم ئێوارەیە چاودێریی بینینی مانگ دەکات

بابەتی دواتر

ئەردۆگان وادەی وازهێنانی لە دەسەڵات راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share