بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: ئەو گرفتەی لە دابەشکردنی ئاو هەبوو چارەسەرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی ماوەی رابردوو شاری سلێمانی گرتەوە، چەند جارێک کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی روویدا، لە چەند رۆژی رابردوو گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییان دروسبوو، گرفتەکە چارەسەرکرا و بەیانی ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکان.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، لە ماوەی رابردوو بەهۆی بارانبارین زۆرەوە چەند جارێک دووبارەبوونەوەی بڕانی کارەبا لە پڕۆژەی ئاوی دوکان سلێمانی روویداو  گرفت بۆ دابەشکردنی ئاوی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و قەزاو ناحیەکانی دەوروبەری درووست بوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بە هەمان هۆکار،  گرفت بۆ یەکێک لە بۆریەکانی هێڵی دوو دروست بوو بووە هۆی شکانی بۆریەکە، تیمەکانی هێڵی دوو بەبەردەوامی لە ماوەی 72 کاتژمێر کارکردنی بەردەوامی شەو و رۆژی بێ دابڕان توانرا بە هەوڵی هەموو لایەک بۆریەکە چاک بکرێتەوە و بەیانی ئاو دەگاتەوە شاری سلێمانی و دەست بەدابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەنجومەنێكی تایبەت لە هەموو بوارە هونەرییەكاندا دروستدەكەین و پێكەوە هەنگاوی گەورە لەو بارەیەوە دەنێین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هونەرمەندانی بوارەكانی شانۆ، شێوەكاری، فیلمسازی و مۆسیقا…
Total
0
Share