رۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و پرسی رۆڵی چاودێریی خۆی تاووتوێدەکات.
بەپێی بەرنامەی کار، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و گفتوگۆ لەبارەی رۆڵی چاودێریکردنی ئەنجومەنەکە دەکرێت.
ئەمەلە کاتێکدایە، چەندین پرۆژە یاسا و هەموواری یاسا لە چاوەڕوانی خوێندنەوە و پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەراندان.
هاوکات تا ئێستا نەتوانراوە سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنەکە هەڵبژێردرێت.