سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان: لە زووترین کاتدا تیروپشک بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند، دوای ئەوەی پێداچوونەوە بە لیستی ناوی ئەو کەسانەدا دەکرێت کە فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینانیان پڕکردووەتەوە، لە نزیکترین کاتدا تیروپشکیان بۆ دەکرێت.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پرۆسەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان بەردەوامە، هەنگاوی زۆر باشمان ناوە، بەهۆی کێشەی داراییەوە پرۆسەکە کەمێک دواکەوتووە، بەڵام ئاڕاستەکەمان دیارە”.

ئاشکراشیکرد، “سەبارەت بەو کەسانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە سەرەتا پێویستە پێداچوونەوە بە ناوەکاندا بکەین، بزانین کێ شایەنی وەرگرتنی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەیە، دواتر و لە نزیکترین کاتدا تیروپشک بۆ ناوەکان دەکەین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: گرێبەستی ئەلیکترۆنی دوای 60 رۆژ لە ئەنجامنەدانی مامەڵەکەی رۆژی 10 هەزار دینار سزای دارایی دەچێتەسەر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەکەن، پێویستە لە ماوەی کەمتر لە 60 رۆژدا مامەڵەکانی تەواوبکەن…
Total
0
Share