ئەردۆگان سەردانی عێراق دەکات

بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کۆتایی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆگان بە سەردانێکی دوو رۆژە دەگاتە عێراق و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

ئاشکراشیکرد، دۆسیەی ئاو و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەری جەیهانەوە و دۆسیەی ئەمنیی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی ئەردۆگان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی پێکدەهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share