لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە لەلایەن دادگای مەندەلییەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی مەندەلییەوە داواکرابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دادگاوە فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ك، أ، ع لەدایكبووی 1994 ) بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

عەبدوڵای حاجی مەحمود: بڕیاری دوورخستنەوەم لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی سەرکردایەتی نییە

بابەتی دواتر

تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک و ئینستاگرام کێشەی تێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share