ئەمڕۆ یادی 33 ساڵەی راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستانە

ئەمڕۆ 5ی ئازار، 33 ساڵ بەسەر دەستپێکی راپەڕینی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەسەر دەسەڵاتی رژێمی پێشووی عێراقدا تێپەڕی.

5ی ئازاری ساڵی 1991 رۆژێکی لەبیرنەکراوە چ لە مێژووی رانیەییەکان و چ لە مێژووی هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستانیش، ئەوەیش بەهۆی ئەوەی یەکەم بڵێسەی ئاگری توڕەیی خەڵک بەرەو کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتێکی زاڵم و زۆردار، تەشەنەی سەند.

لەو رۆژەدا و لە شاری رانیە  لە کاتژمێر نۆی بەیانیدا خەڵکی شارەکە کۆبوونەوە و هێرشیان کردە سەر یەکە سەربازی و حکومییەکانی رژێم و تا کاتژمێر سێی عەسر شارەکەیان لە چەکدارانی رژێم پاککردەوە و دواتریش ناوچەکانی حاجیاوا و چوارقوڕنە و دەشتی بتوێن و سەربازگەی سەرکەپکان ئازاد کران.

یەک لە دوای یەک و رۆژ دوای رۆژ ناوچەکانی دیکەی گرتەوە تا رۆژی نەورۆزی 1991 هەموو هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە.

ئەم راپەڕینە خاوەنی دەنگی راستەقینەی ھەموو گەلی کوردستان بوو بەھۆی زوڵم و ستەمەوە بێدەنگییان شکاند، راپەڕین بێ وەستان و سڵەمینەوە هەرچی تووڕەیی خەڵکی هەرێمی کوردستان بوو رژاندییە سەر شەقام و راپەڕین دەرکردنی هێزەکانی بەعسی لە هەرێمی کوردستان بەدوای خۆیدا هێنا و دروستبوونی دەسەڵاتی کوردی لێکەوتەوە و رووداوەکانی دواتریش بوونە هۆی ئەوەی وڵاتانی جیهان کۆمەڵێک پارێزراویی بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکەن.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەرێم: لە هەوڵی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی عێراقداین

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق و تورکیا پرسی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تۆمەتبارێك دەستگیركرا

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك، كەسێك بە تۆمەتی دزینی چەند سەر ئاژەڵێك دەستگیركرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی…
Total
0
Share