پڕۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری 6 رۆژی دیکە درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسینگەی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “تا 6 رۆژی دیکە پرۆسەی تۆمارکردنی بایۆمەتری لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.”

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوێی کۆمسیۆن تا کۆتایی رۆژی 10ی ئازار دەرگای ناوەندەکانی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران کراوەدەبن.

کۆمسیۆن لە ئاگادارییەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 8ی بەیانی بۆ 3ی دوای نیوەڕۆ کراوە دەبن و رۆژانی هەینی و شەممەش ناوەندەکان بە کراوەیی دەمێننەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە: پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەڵەبجە بڵاویکردەوە،  لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتییەکە پاسپۆرت تەنیا بۆ چەند حاڵەتێکی پێویست تەواو دەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی…
Total
0
Share