لە ناوچەیەکی عێراق قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ قەدەغەی تەواوی هاتوچۆیان لە قەزای ئیسلاح راگەیاند، ئەمەش پاش ئەو ناکۆکییە عەشایەرییەی لە ناوچەکە دروستبوو و بووە هۆی کوژرانی بەڕێوەبەری هەواڵگریی زیقار.

وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە قەزای ئیسلاحی سەر بە پارێزگای زیقار قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندراوە و هەڵمەتێکی ئەمنی دەستیپێکردووە.

ئاشکراشیکرد، لەهەردوو لایەنی شەڕکەر 50 تۆمەتبار دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ژمارەیەک چەکدا گیراوە.

شەوی رابردوو عەمید عەزیز شەلال بەڕێوەبەری هەواڵگری زیقار لە قەزای ئیسلاح کوژرا.

 

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە کەرکوک دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

لە سەیدسادق دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكرد

خۆپیشاندان لە بەغداد دەستیپێكرد و هاوڵاتییان ناڕازین لە بەرزبوونەوەی نرخی شمەك و كاڵا و خزمەتگوزارییەكان. ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەیەك…
Total
0
Share