لەهەولێر 10 بەنزینخانە لەسەر فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ داخران

قائیمقامیەتى قەزای ناوەنديى هەولێر بڵاویکردەوە، لێژنەکانی پشکنین و چاودێری سەر بە قائیمقامیەت 10 بەنزینخانەیان بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەوە داخست.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامییەتی هەولێردا ئەوەش هاتووە، بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان، 10 بەنزینخانەکە جگە لە داخستنیان، سزاش دراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی پێنج رۆژدا لە نێوان 24ی شوبات بۆ 29ی شوبات، 108 بەنزینخانە بەسەرکراونەتەوە و پشکنینیان بۆ ئەنجامدراوە.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

بابەتی دواتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم: رۆژی 5ی ئاداری 2024 پشووی فەرمییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەیەك لە پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كوڕێك لەلایەن باوكییەوە كوژراوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ…
Total
0
Share