وردەکاریی دووەمین کۆبوونەوەی لایەنەکانی کەرکوک لەگەڵ سودانی

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە لە شاری بەغداد لایەنە سیاسییەکانی شاری کەرکوک لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی دووەمین کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامبدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “بۆ کۆبونەوەکەی سبەینێ هەر پێکهاتە و لایەنێک کارنامەی خۆی بۆ شێوازیی ئیدارەدانی پارێزگای کەرکوک دەخاتەڕوو و پاشانیش تاوتوێی خاڵە ناکۆکاکانی نێو کارنامەکان دەکرێت”.

ئاشکراشیکرد، لێکنزیکبوونەوەی باش لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا هەیە، چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرنگ لەبارەی چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگاکە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان: دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات

وەزارەتەکانی کارەبا و سامانە سروشتییەکان، ڕایانگەیاند، دۆخی کارەبا کۆنتڕۆڵ دەکرێت و قەیرانی غاز ڕوونادات. لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی هەردوو…
Total
0
Share