ژنێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستدا

وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، “ژنێکی تەمەن34  ساڵ بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستدا”.

شەریف رەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “تەرمی ژنێک گەیەندرایە پزیشکی داد و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکە دەرکەوت بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانیلەدەستداوە”.

وتیشی، “ژنەکە تەمەنی 34 ساڵە و دانیشتووی گوندی کانی بناوی سەر بە ناحیەی تەکیەی کاکەمەندە لە قەزای چەمچەماڵ”.

باسی لەوەشکرد، “رووداوی لەو جۆرە لە سنوورەکەدا کەمە و ئەمەش یەکەم حاڵەتی لەمجۆرەیە لە ئەمساڵدا تۆمارکرابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێم لە یەكەم ڕۆژی هاویندا: پێشبینی زۆر دووبارەبوونەوەی شەپۆلەکانی گەرما دەکرێت

کەشناسیی هەرێم ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما دەبەستێتەوە بە چەندبارەبوونەوەی شەپۆلەكانی گەرماوە، “بەڵام تائێستا پلەکانی گەرما بەراورد بە…
Total
0
Share