کەشناسیی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سنوورى پارێزگای سلێمانی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێن، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوردەبێت.

بەرێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانیى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە سنوورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانى ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور ، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبنەوە، لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کەمێک نزم دەبنەوە .
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە ئاماژە بەوەدەکات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14
سلێمانی : 9
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 9
کەرکوک : 17
سۆران : 11
حاجی ئۆمەران : 1-
گەرمیان : 18

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەهاب هەڵەبجەیی: شەڕی ئەمجارەش وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە

وەهاب هەڵەبجەیی رایگەیاند، شەڕی ئەمجارەش وەک داستانێکی دیکەی سەروەریی کورد دەمێنێتەوە. وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی هێزەكانی دژەتـ.ـیرۆر، ئەوانەی…
زیاتر ببینە

عەلی رەشید: لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیدا باس لە گەڕاندنەوەی مووچەی ئەندامانی ئەنجومەن نەكراوە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە…
Total
0
Share