محەمەد شیاع سودانی: گەیشتنمان بە سەقامگیری ئەگەری کۆتایهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی زیاترکردووە

محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، گەیشتن بە سەقامگیری و پەرەپێدانی توانای هێزەکانمان باوەڕی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لا بەهێزتر کردووین.

ئەمڕۆ سودانی لە میانەی بەشداریکردنی گفتوگۆیەکی ئینستتیوتی بەغداد بۆ دیالۆگ رایگەیاند، لە ئێستادا داعش بووەتە رێکخراوێکی شکستخواردوو، هێزەکانمان لەم دواییانەدا توانیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵیان بکەن، تەنانەت لە ناوچە دوورەدەستەکاندا، بۆیە ئەو باوەڕە لای ئێمە بەهێزتربووە کە ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆتاییهاتووە.

هاوکات لەبارەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی عێراق، سودانی ئاماژەی بەوەکرد، عێراق سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەودەکات، لەگەڵ هەمووان کراوەین، لەگەڵ هەردوو ئەمریکا و ئێرانیش پەیوەندییەکانمان باشن.

وتیشی، عێراق رەتیدەکاتەوە خاکەکەی گۆڕەپانێک بێت بۆ ململانێی وڵاتانی دیکە، گرنگە بیروبۆچوونەکانمان لە دیدیگای سیاسییەوە بگۆڕین بۆ دیدگایەکی ئابووریانە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون

بابەتی دواتر

3 نیشانەی ئاگادارکردنەوەی شێرپەنجە لە کاتی نانخواردن دەردەکەون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی لە جەددەوە گەیشتە تاران

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە جەددەی پایتەختی ئابوريى سعودیەوە گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران. نوسینگەی سەرۆك وەزیران سەردانەكەی…
Total
0
Share