ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە

بەهۆی ناجێگیری رەوشی کەشوهەواوە ئەمڕۆ لە پێنج پارێزگای عێراق کرایە پشووی فەرمی.

دوای ئەوەی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد شەپۆلێکی توندی بارانبارین بەشێک لە ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە لە هەریەک لە پارێزگاکانی نەجەف، بابل، دیوانییە، زیقار و موسەننا کرانە پشووی فەرمی جگە لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان.

پشووی ئەو پارێزگایانە بەمەبەستی لە خۆپارێزییە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناوچەکانیاندا.

جگە لە ئەمڕۆ بڕیارە سبەینێ دووشەممە لە چەند پارێزگایەک بەهۆی رێورەسمی نیوەی مانگی شەعبان پشووی فەرمی بێت لەوانەش (میسان، بەسرە، موسەننا، زیقار، کەربەلا، واست و بابل).
هیچ کام لەو پشووانەی راگەیەندراون پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناگرنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە لەبارەی كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە ئەنجامدەدرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوای سەری ساڵی نوێوە ئەو لیژنەیەی بۆ هەمواركردنەوەی…
Total
0
Share