وەزیری نەوتی عێراق: گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەی ئاشکراکرد، لە گفتوگۆدان بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێم و پلانیان هەیە بۆ گواستنەوەی وزەی خاوێن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لەمیانەی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی دیالۆگ لە بەغداد رایگەیاند “بەهۆی بڕیاری دادگای پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیراوە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان”.

ئەوەشی خستەڕوو، “لەگەڵ کۆمپانیاکان لە گفتوگۆداین بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و کشانەوەی کۆمپانیاکان پاڵنەری ئابوورین نەوەک سیاسی”.

ئەو وەزیرەی عێراق دەشڵێت، “بەغداد رۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و پلانەکان بۆ گواستنەوەی وزەی خاوێن خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share