سێ کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران

بەتۆمەتی کڕین و فرۆشتنی باڵندەی کێوی لە سلێمانی، سێ کەس دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا گیرا و دواتر باڵندەکان گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی داواو سکاڵایان کرد کە لەناو بازاڕی شاری سلێمانی کڕین و فرۆشتن بەئاژەڵ و باڵندەی کێوییەوە دەکرێت، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، ئەمڕۆ هەینی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا و بەشی پۆلیسی رێکاریی هەڵمەتێکیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ئەنجامدا بەمەبەستی رێگرییکردن لەکڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.

ئاماژە بەوەش دەکات، لەهەڵمەتەکەدا دەست بەسەر ژمارەیەک باڵندەی کێویدا گیرا و سێ تۆمەتباریش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەو باڵندانە دەستگیرکران و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر راگیراون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر و بە بڕیاری دادوەر لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە باڵندەکان ئازاد کران و گەڕێنرانەوە بۆ سروشت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە بۆ شۆفێران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، شەقامی گشتیی سەنتەری شارەکە فراواندەکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش لێکۆڵینەوە…
Total
0
Share