بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی (زەکیا مەلا مستەفا)وە.
لە راگەیەندراوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “بەداخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زەکیا مەلا مستەفا) خوشکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە جەنابتان، بنەماڵە بەڕێزەكەتان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەگەیەنین و هاوبەشی خەمتانین، لەخوای گەورە داواکارین ئەمە دواناخۆشی و خەمتان بێت، كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە ئێوە و هەموولایەك ببەخشێت.