وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا: لە یەک مانگدا زیاتر لە 2 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە وڵاتەکەمان

داتاکانی وەزارەتی گەشتوگوزاری تورکیا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەردانکەرانی بیانی کە لە مانگی کانوونی دووەمدا سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، دوو ملیۆن و 50 هەزار گەشتیار بوون.

لە کاتێکدا، لە ساڵی 2023 لە هەمان مانگدا ژمارەی گەشتیاران ملیۆنێک گەشتیار بووە و لە ساڵی 2022دا ژمارەکە ملیۆنێک و 280 هەزار گەشتیار بووە.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوودا، تورکیا هاوڵاتییانی شەش وڵاتی نوێی لە ڤیزەی چوونەژوورەوەی وڵاتەکەی بە مەبەستی گەشت و گوزار بەخشی، لەنێویاندا وڵاتانی کەنداو، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی جوڵەی گەشتیاری.

تورکیا لە پلەی شەشەمی جیهاندایە لە ژمارەی گەشتیار، دوای ئەوەی لە ساڵی 2019دا 52 ملیۆن و 500 هەزار سەردانکەر سەردانیان کردووە، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناکۆکییەکانی ڕوسیا و خۆرئاوا بۆشایی ئاسمانیشی گرتەوە.. ڕوسیا لە وێستگەی بۆشایی ئاسمان کشایەوە

لە هەنگاوێکدا بەرامبەر ئەو سزا توندانە بەسەر ڕوسیادا سەپێنراون لەلایەن خۆرئاواوە بەهۆی هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا، ڕوسیا بڕیاریدا لە…
Total
0
Share