ستران عەبدوڵا: فرمێسکی تیمساحی مەرێژن بۆ دار و دیواری درز تێکەوتوو

ستران عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە وتارێکیدا دەڵێت، “تا دوا چۆڕی مافی چارەنووس بەدیدێت، قەدەرمانە لەوە تێبگەین بزوتنەوەی سیاسیی کوردستان و دامەزراوەکانی کوردایەتی ئەسڵ و بنچینەن، دامەزراوە رەسمییەکان و راڕەوەکانی دەوڵەتداری لق و پۆپەکەن، ئەگەر ئەمانە تەڕ بن و کرمێ بوون و لە زۆر شوێندا داڕزان، دەبێ چاکبکرێن و رۆحیان بەبەردا بکرێتەوە، دەنا ئەوە دەقەومێ کە ئێستا قەوماوە”.

دەشڵێت، “فرمێسکی تیمساحی مەرێژن بۆ دار و دیواری درز تێکەوتوو، بەڵکو کارێک بکەن کە بە پەیڕەوی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و پێوەری کوردایەتی راستەقینە درزەکانی پڕ بکەنەوە و کەموکوڕییەكانی سواقبدەن، ئەگەر وا بکەن هیچ غەوارەیەک دەرقەتی نایەت”.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتیی یەكێتی ئاماژە بەو دەکات، “دەنا وەکیتر نەقڵی قەولی جاران پێویستە تا مەبەست بگات، میرزادە عیشقی، شاعیری ئازادیخواز و یەک لە ئەستێرەکانی ئاسمانی مەشروتە جوانی فەرموو، ئەوە چی جەمهوریەتێکە (رەزا پێنج تیر) داخوازی دەکا و عیشقی پێی نازانێ؟!”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان: خوێندنگەمان لە دەرەوەی شار هەیە بەڕێوەبەر و سەرجەم مامۆستاكانی وانەبێژن

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی دانانی پشووی رۆژانی شەممەوە بەشێكی زۆری مامۆستایانی وانەبێژ مەترسی ئەوەیان…
زیاتر ببینە

مەزڵوم كۆبانێ: هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن

“هەموو ئەو تۆمەتانەی كە ئاراستەی ئەو هێزە تێكۆشەرە دەكرێت بۆ شاردنەوە و چەواشەكردنی راستییەكانن” مەزڵوم كۆبانێ رایدەگەیەنێت، “ئێمە…
Total
0
Share