کۆمپانیای ئەپڵ هۆشداری بە بەکارهێنەرانی ئایفۆن دەدات کە ئەگەر مۆبایلەکانیان تەڕبوون نەیکەنە ناو برنجی وشکەوە.
زۆرێک پێیان وایە برنجی وشک شێ هەڵدەمژێت، هەروەها دەتوانێت ئاو لە مۆبایلەکانەوە وەربگرێت کاتێک دزە بکەنە ناو مۆبایلەوە و ئەوەش دەبێتە هۆی وشککردنەوەیان.
کۆمپانیای ئەپڵ لە رێنمایی نوێیدا دەڵێت، “ئایفۆنەکەت مەخە ناو برنج، چونکە رەنگە گەردیلە بچوکەکانی برنج زیان بە مۆبایلەکەت بگەیەنن”.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەکەدا پێشنیار دەکات بۆ وشککردنەوەی مۆبایل پەنا ببرێتەبەر رێگایەکی دیکەی وشککردنەوە وەک، ئامێری وشککەرەوەی قژ، بەوپێیەی ئامێرەکە لەتوانایدا هەیە ئەو ئاوەی دزەی کردووەتە ناو مۆبایلەکەوە هەڵیبمژێت.
ئەپڵ پێشنیاری ئەوە دەکات ئامێرەکە بەرەو خوارەوە دابنرێت واتە بەجۆرێک بێت کە دەرچەی بارگاویکردنەکەی بۆ خوارەوەبێت، پاشان لە شوێنێکی وشکدا بیهێڵرێتەوە بۆ ماوەی رۆژێک، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بارگاویی نەکرێتەوە لەو ماوەیەدا.