نەرویج گەورەترین بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بووە لە 2020دا

بۆ ساڵی 2020، وڵاتی نەرویج گەورەترین بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بووە لە جیهاندا، زیاتر لە نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی ساڵی ڕابردووش خراونەتە بازاڕەوە ئۆتۆمبێلی كارەبایی بوون.

بەگوێرەی ئامارێكی OFV، زانیاری هاتوچۆ و ڕێگاوبان كە یاهوو نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان لە ساڵی 2020دا 54.3%ی بازاڕی ئۆتۆمبێلە نوێیەكانیان داگیركردووە، كە لەچاو ساڵی پێشوودا بە ڕێژەی 42.4% زیادی كردووە.

لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئۆتۆمبێلی كارەباییان لە ساڵی ڕابردوودا خستووەتەكارەوە، وڵاتی نەرویج ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە، بە جۆرێك 50%ی كۆی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی تابلۆیان دراوەتێ كارەبایی بوون.

چوار باشترین جۆری ئۆتۆمبێلیش لەڕووی كڕینەوە لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی بریتی بوون لە “Audi e-tron، Tesla Model 3، Volkswagen ID.3 و Nissan Leaf” كە سەرجەمیان بە تەواوی كارەبایی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لە سبەینێوە تا یەکشەممە بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلار ڕادەگرێت. جەبار گۆران، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

 عێراق: تائێستا هەرێم پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی ڕادەست نەكردووە

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی یاسای بودجه‌ نەبووە و هیچ داهاتێكی راده‌ستی حكومه‌تی فیدڕاڵ نەكردووە.…
Total
0
Share