لە چەمچەماڵ رووفاتی 172 ئەنفالکراو بەخاکسپێردران

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێورەسمێکی تایبەتدا رووفاتی 172 ئەنفالکراو لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ بەخاکسپێردرا و خانمی یەکەمی عێراقیش بەڵێنیدا دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکانیان ئەو رووفاتانەی دیکە کە ماون بگەڕێندرێنەوە زێدی خۆیان.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە وتارێکدا کە لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی رووفاتی 172 ئەنفالکراو پێشکەشی کرد رایگەیاند، “ئەمڕۆ بە دڵێكی پڕ لەخەمەوە کۆبووینەتەوە، دەزانم ئەنفال زۆر لەوە گەورەترە کە ئێمە و حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ لێمانڕوانیوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزانم هەر کەس حەزدەکات رووفاتی ئازیزی خۆی بباتەوە زێدی خۆی، منیش بەڵێنتان پێدەدەم دوای دەرچوونی ئەنجامی پشکنینەکان رووفاتی ئازیزانتان بنێرینەوە زێدی خۆیان.

هاوکات یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمشەو تا بەیانی گریاوم، خۆم چوار برا و 47 ئامۆزا و خەڵكی گوندەکەم ئەنفالن، هەر رووفاتی ئەنفالێک بێتەوە من بە کەسوکاری خۆمی دەزانم”.

 

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی هەڵەبجە خاوەن مۆلیدەیەک ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: زمانی ئێمە، شوناس و شانازیی ئێمەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share