سلێمانی.. چوار كەس بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیر كران

ئاسایشی سلێمانی ئاشكرایكرد، چوار كەس كە یەكێكیان ژن بووە بە تۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیاندووە، “لە درێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و کڕین و فرۆشتن پێوەی لە ماوەی 30 ڕۆژی ڕابردوودا چوار کەس دەستگیرکراون”.

ئاسایش ئەوەشی خستوەتەڕوو،”تۆمەتبارەکان یەکێکیان ژنێكە دانیشتووی بازیانە، سیانەکەی دیكەش لە ڕەگەزی نێرن و دووانیان دانیشتووی چەمچەماڵن، ئەوی دیكەشیان دانیشتووی کەرکوکە”.

ئەو مادانەی كە بەو كەسانە گیراون، “حەبی ترامادۆڵ و کریستاڵ”ن.

سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی 14ی هۆشبەر ڕاگیراون، وەك بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕوونكردنەوەی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاژەڵ لەسەر بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی بوونی ئاژەڵ لەسەر شەقام و بلوارەكانی بازنەیی مەلیك مەحمود ڕوونكردنەوە دەدات و جەختدەكاتەوە بەدواداچوونیان…
Total
0
Share