کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، بارانبارین تاوەکو هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق، ڕایگەیاند، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی عێراقی گرتووەتەوە، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، شەپۆلەکە زۆرینەی ناوچەکان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچە بارانی بەخووڕ دەبارێت، پلەی گەرمی بەڕێژەی بەرچاو نزمدەبێتەوە.