بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایدەگەیەنێت، “بەهۆی کارکردن لە چوارڕیانی سەرەکی، ئاڕاستەیەکی شەقامەکە دادەخرێت”.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “بەهۆی کارکردن لە شەقامی چوارڕیانی نەخۆشخانە بۆ سەرکەپکان، ئێستا شەقامەکە داخراوە”.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە داوا لە شۆفێران دەکات، بۆئەوەی گرفتی هاتوچۆیان بۆ دروست نەبێت ئەو شەقامە بەکارنەهێنن.