زانیارییەكی نوێ لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانەوە ئاشكراكرا

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامدەبێت و دەشڵێت، ” هەوڵدەدرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە و توركیاش ئامادەیی دەربڕیوە”.

دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پشكی هەرێم بەپێی ئەو رێككەوتنەی پێشتر كراوە رەوانەناكرێت و لە پرسی بودجەدا غەدر لە هەرێمی كوردستان كراوە و بابەتی ئینفاقی فیعلی دادپەروەری تێدا نییە.

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێم جەختیكردەوە و وتیشی، “ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغدادەوە بەردەوامدەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شـ.ـەهیدان و ئەنفالکراوان: هەفتەی داهاتوو بۆ گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی سەردانی بەغداد دەکەین

وەزیری کاروباری شەهیدان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم کارەکانی دۆسیەی زیندانییانی سیاسی تەواوبوون و هەفتەی داهاتوو بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بە‌داد…
Total
0
Share