لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، “بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە لەم كاتە هەستیارەدا كە جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پیایدا تێدەپەڕێت”.
جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئامادەبوون و بەشداریكردنی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كارەكانی (لوتكەی مینشن بۆ ئاسایش 2024) نیشانەی گرنگیی رۆڵبینینی سەرۆكی یەكێتییە لە راگرتنی ئاسایشی ناوچەیی و عێراق بە گشتی و ئارامی وسەقامگیری هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
دەشڵێت، لە ئێستادا، وەك هەمیشە، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لایەنی سەرەكی و كارای راگرتنی پارسەنگیی هێزە، بەرامبەر هەر لایەن و هێزێكی ناوچەیی و دەرەكی بییەوێت ئەو پارسەنگییە لە هەرێمی كوردستان و عێراق لاسەنگ بكات، بەشداریكردنی سەرۆكی یەكێتیی لە گرنگترین لوتكەی ئاسایشی جیهانیدا، نیشانەی پێگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی یەكێتییە لەم كاتە هەستیارەدا كە جیهان بە گشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی پیایدا تێدەپەڕێت.