ئاسایشی راپەڕین پێنج تۆمەتباری لەسەر خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن دەستگیرکرد

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی هەرێم

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک بەهۆی هاککردنی پێگەی کەسی و هەڕەشەکردن و ناوزڕاندن و داواکردنی پارە، لەبەرامبەر سڕینەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانیان، پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستگیرکردنیان دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچون و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباران بووە و لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرکانی پەیوەندیکردن راگیراون.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی بوونی هەڕەشەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکەن بە هێڵی (٢٤)کاتژمێری بەشی (تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لەدەزگای ئاسایشی هەرێم.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەسەر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم جارێکی دیکە دواخرا

بابەتی دواتر

وردەکاریی شەڕەکەی گوڵەخانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆردومانی كەمپی مەخمور كرا

كەمێك پێش ئێستا كەمپی مەخمور بۆردومان كرا و تاوەكو ئێستا زەرەر و زیانەكانی نەزانراون. بەپێی زانیارییەكان، بۆردومانی كەمپی…
Total
0
Share