پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە راگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی و دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، تا کۆتایی هەفتە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت و نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی  ئێوارە ئەگەری نمە بارانی کەمی  پچرپچر هەیە لە زۆربەی ناوچە جیاحیاکانی هەرێم و بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکووری خۆرهەڵات، لەکاتەکانی شەودا کاریگەری دابارین لاواز دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممەوە ئاماژە بەوەکراوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی بەیانی زوو، ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لەهەندێ لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک و پارێزگای هەولێر، پاشان ئاسمان بەرەو هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ نمەبارانێکی کەم لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک دەبارێت لەگەڵ کەمێک بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری خۆرهەڵات.

دەستەی کەشناسیی عێراقیش ئاماژەی بەوەکردووە، تا رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران دەبێت لە کاتی جیاوازدا.

بابەتی پێشتر

باشترین وڵاتان بۆ بونیادنانی سامان و دەوڵەمەندبوون كوێیە؟

بابەتی دواتر

ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کڕیوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share