باشترین وڵاتان بۆ بونیادنانی سامان و دەوڵەمەندبوون كوێیە؟

بەپێی پێنوێنییەكی نوێ سویسرا، ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەنگافورە خاوەن زۆرترین هەلن بۆ پێشكەوتن لە بوارەكانی فێربوون و كاركردن، بەڵام باشترین وڵات بۆ بونیادنانی سامان بۆ نەوەكانی داهاتوو سویسرایە.

ئەو وڵاتانەی دەكەونە ناوەڕاستی چیای ئەلب لە پێشینەدان لەڕووی باشترین هەل لە جیهاندا بۆ خێزانەكان لە رووی گواستنەوە و بەدەستهێنانی زۆرترین دەستكەوت و باشترین هەلی كار بۆ خۆیان و منداڵەكان، بەپێی پێنوێنییەكی نوێ كە لەلایەن كۆمپانیای راوێژكاریی (Henley & Partners) بڵاوكراوەتەوە و دەریشیدەخات، ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەنگافورە لە پێگەكانی دووەم و سێیەمدان.

رێژەی بێكاری لە سویسرا 2%ە، وڵاتەكە نشینگەی باشترین 250 زانكۆیە لە جیهاندا. بەپێی پێنوێنییەكە، وایلێدەكات ببێتە شوێنێكی گونجاو بۆ ئەو خێزانانەی چاویان لەسەر بونیادنانی سامان و زامنكردنی كاری باشە بۆ منداڵەكانیان. لەكاتێكدایە ویلایەتە یەكگرتووەكان بەهەمان شێوە هەلی كاری گەورە و خوێندنی بێوێنە دەستەبەردەكات لەڕێی 46 زانكۆ لە باشترین زانكۆكان لەسەر ئاستی جیهان.

لەهەمان كاتدا سەنگافورە لە دڵی ناوچەیەكی ئابوریی گەشەسەندوودایە لەگەڵ زۆرێك هەلی كاری بواری بانكی و ئەندازیاری، وەك ئەوەی (بلۆمبێرگ) ئاماژەی پێداوە.

بەدواداچوونەكە بوارەكانی (خوێندن، توانای پارە كۆكردنەوە، پێشكەشكردنی كار، توانای ژیان، جموجوڵی ئابوری و هەلی كار)ی لە 27 وڵاتدا تاوتوێكردووە بۆ دیاریكردنی (هەلی گونجاو) بۆ ئەو خێزانانەی خواستیان لەسەر شوێنگۆڕكێ و هەلی بەدەستهێنانی زیاتر هەیە.

هەڵسەنگاندنەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی خێزانێكی نمونەیی ئیندۆنیزی كە لە وڵاتەكەی خۆیدا ئاستی دەگاتە 25%، دەشێت ئەگەری سەركەوتنی نەوەی داهاتووی بگاتە 82% لەڕێی بەدەستهێنانی مافی مانەوە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان. بەهەمان شێوە خێزانێكی هیندستان بە ئاستی 32% ئەگەر بچێتە سویسرا دەشێت ئاستی بگاتە 85%.

تیس ویلكنسۆن، بەڕێوەبەری كۆمپانیای (Henley & Partners Education) رایگەیاند، هەڵبژاردنی وڵاتی گونجاو كلیلی زامنكردنی سامانە بۆ نەوەكانی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بارانبارینەوە لە سلێمانی رێگایەک داخرا

بابەتی دواتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەم هەفتەیە راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share