بەهای دۆلار بەرزبووەوە و هۆكارەكەی بانكی ناوەندییە

ئەمشەو بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد و بەراورد بە ئێوارەی ئەمڕۆ، 100 دۆلار نزیكەی دوو هەزار دینار سەرباری بەهاكەی بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا، 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە 151 هەزار و 500 دینار بوو.

كەمێك لەمەوبەر بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد و لە شاری هەولێر 100 دۆلاری ئەمریكی بە 153 هەزار دینار دەفرۆشرێت، لە كاتێكدا لە بەغداد 100 دۆلار بە 152 هەزار و 200 دینارە.

لەبارەی هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئەمشەوی بەهای دۆلارەوە، جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی دەڵێت، نووسراوێكی ئەمڕۆی بانكی ناوەندیی عێراق كە تیایدا بڕیاریداوە لە سبەینێ دووشەممەوە لە رێگەی سەكۆی ئەلیکترۆنییەوە دۆلار بە بانکەکان و کۆمپانیاکانی دراو بفرۆشێت، هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بودجەی عێراق؛ لەنێوان چەقبەستوویی سیاسی، هەڕەشەی کورتهێنان و سیناریۆکانی داڕمانی بەهای دینار

لەکاتێکدا شەقامی عێراقی چاوەڕێی سەقامگیرییە، لە ژوورە داخراوەکانی بڕیاردان لە بەغداد باس لە قەیرانێکی دارایی بێوێنە دەکرێت، بودجەی…
Total
0
Share