دوو کەس بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکران

لە سنووری سیتەک، دوو کەس بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران و دەست بەسەر کەوێکی زیندو و چەند کەرەستەیەکی راوکردندا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بە هاوکاریی فەوجی پیادەی پاسەوانی لە سنووری گوندی خەمزە و قوڵە رەش دوو هاوڵاتییان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکرد، هەروەها دەستگیرا بەسەر کەوێکی زیندوو، قەفەزێک، تاپڕێک و حەوت فیشەکی تاپڕ ، لایتێک، یەک چەقۆ، داوێک و ئۆتۆمبێلێك .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بەفر و سەرماوە هاوڵاتییەک لە دەربەندیخان گیانیلەدەستدا و برایەکیشی برینداربوو

بەهۆی كاریگەری و لێكەوتەكانی بەفربارین و بەستنی شەقامەكان و سەرماوە، هاوڵاتییەك لە دەربەندیخان برینداربوو، لەكاتی بەهاناوەچوونیدا لەلایەن برایەكییەوە،…
Total
0
Share