لە هەولێر چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بەتۆمەتی رفاندن و دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی تەمەن 16ساڵان، چوار تۆمەتبار دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ر ، ص ،ص)و(ر ، ج ، ح)و(ل ، أ ، ح)و(د ، ه ، ح) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران ،کە کچێکی تەمەن16 ساڵانیان رفاندبوو بۆماوەی چەند رۆژێک لە شوقەيەك دەست بەسەریان کردبوو و دەستدرێژیان کردبووە سەری.

ئاماژە بەوەش دەکات، یەکێک لەو تۆمەتبارانە پێشتر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆدەرچووه لە سەرتەقەكردن، هەروەها یەکێکی دیکە لەو تۆمەتبارانە کەسێکی ناسراوە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی (تیک تۆک ).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
Total
0
Share