كاتی ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو ئاشكراكرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەر كاتێك كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی عێراق هێندرا، بەغداد 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەر كاتێك حكومەت هەمواری یاسای بودجەی ناردە پەرلەمان كاری لەسەر دەكرێت و تا ئەو كاتەش ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامدەبێت.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو دەكەوێتە دوای دابەشكردنی مووچە لە عێراق كە هەر كات كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە لە پارێزگاكانی عێراق هێندرا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مانگی دوو دەنێردرێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، چرۆ حەمەشەریف وتیشی، ” سوننەكان تائێستا لەسەر كاندیدێك نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و دەبێت ئەو سكاڵایانەی تۆماركراون لەسەر ئەو پرسە یەكلابكرێنەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی رایگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی…
Total
0
Share