بەشێكی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سووتا

ئاگرێكی گەورە لە بەشێكی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران روویدا و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كۆنتڕۆڵكرا.

رووداوەكە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ روویداوە و ئاگر و دووكەڵێكی زۆر لەو بەشەی باڵەخانەكەدا بەرزبووەتەوە، بەر لەوەی تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بگەنە شوێنی رووداوەكە و كۆنتڕۆڵی بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوو رۆژی رابردوو بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە زیانی جۆراوجۆر بە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر كەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە”. عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند،…
Total
0
Share