دادگا سزایەکی 355 ملیۆن دۆلاریی بەسەر ترەمپدا سەپاند

دادگاى ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا، رۆژی هەینی سزای دارایی 355 ملیۆن دۆلاری بەسەر سەرۆکی پێشووی ویلایەتی یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سەپاند بە تۆمەتی فریودان و بۆی نییە بۆ ماوەی سێ ساڵ هیچ کام لە کۆمپانیاکانی بەرێوەببات.

بەگوێرەى دەقی ئەو بڕیارەی لەلایە هارسەر ئانگورونی دادوەرەوە دەرچووە، دۆناڵد ترەمپ بۆ ماوەى سێ ساڵ رێگەی پێنادرێت کاروباریی بەڕێوەبەرێتی ئەنجامبدات، یان پۆستى ئیداریى لە هیچ کۆمپانیایەک لە ویلایەتى نیویۆرک هەبێت بۆ ماوەی 3 ساڵ.

سزاى داراییەکەی ترەمپ بڕی  354 ملیۆن و 868 هەزار و 768 دۆلارى ئەمریکییە کە دادوەر بە تۆمەتی فریودان بەسەریدا سەپاندویەتی.

 

بابەتی پێشتر

ژووری ئۆپراسیۆن بۆ كۆكردنەوەی ئاوی لافاو پێكدەهێندرێت

بابەتی دواتر

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەردۆغان دەگاتە ئۆكرانیا

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆك كۆماری توركیا سەردانی ئۆكرانیا بكات و لەگەڵ هاوتا ئۆكرانییەكەیدا كۆببێتەوە. میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە بڕیارە…
Total
0
Share