لەبارەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆمەوە حکومەتی هەرێم نووسراوێک ئاڕاستەی حکومەتی عێراق دەکات

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، “حکومەت نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە سكاڵای هاوڵاتییان دەربارەی راگرتنی چەند کارێکی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “حكومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات سەبارەت بە سكاڵای هاوڵاتییان دەربارەی ئەو زیانەی پێیان گەیشتووە لە بڕیاری پچڕاندنی هێڵی پەیوەندی لەنێوان كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم و كۆمپانیاكانی زەین عێراق و ئاسیا سێڵ كە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی وەستێنراوە”.

ئەو وەزارەتە دەشڵێت، “ئەم بڕیارەی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدەین و داوادەکەین كە پەیوەندیەكان بگەڕێندرێنەوە باری ئاسایی خۆیان”.

جەختلەوەش دەکاتەوە، “تاوەكو ئەم كێشەیە چارەسەر دەكرێت لە چوارچێوەی گفتوگۆ و بەپێی یاسا و بڕیاری كۆتایی دادگاكان لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و عێراق كە ژمارەی هاوبەشەكان بە ملیۆنان بەشدرابوو دەخەمڵێندرێت بڕیاری ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان بدرێت”.

بابەتی پێشتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە

بابەتی دواتر

بەشێكی باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سووتا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share