بە بڕیارێک ئەنجومەنی نیشتمانیی کوەیت هەڵوەشێندرایەوە

شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، ئەمیری کوەیت فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیی وڵاتەکەی دەرکرد و رایگەیاندووە بەهۆی سەرپێچیکردن و دەستێوەردان لە دەستوورەوە هەڵدەوەشێندرێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە حکومەت بەناوی شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر سەباح، ئەمیری کوەیت بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، “دوای پێداچوونەوە بە دەستوور و ماددەی 107ی ئەنجومەنەکە و لەسەر بنەمای پێشێلکردنی بنەما دەستوورییەکان لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانییەوە، هەروەها بە رێزگرتن لە فەرمانگەی باڵا و بە پشتبەستن بە پێشنیاری سەرۆکی حکومەت و دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارە دراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان هەریەکەیان لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیاندا دەبێت ئەم فەرمانە جێبەجێبکەن و لە بەرواری دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاودەکرێتەوە”.

قەیرانی سیاسی لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا سەریهەڵدا و بووە هۆی ئەوەی حکومەت ئامادەنەبێت لە دانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانی لە چوارشەممەی رابردوودا و ئەوەش بووە هۆی هەڵگرتنی دانیشتنەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: دەمانەوێت لەگەڵ سوریا رێکبکەوین

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، حکومەتەکەی بەدوای “رێککەوتنێکی ئەمنی” لەگەڵ سوریا و “ئاساییکردنەوە”ـی دۆخەکە لەگەڵ لوبناندا، دەگەڕێت. لە چاوپێکەوتنێکدا…
زیاتر ببینە

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران: پەرلەمانی ئێران دەیەوێت باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت

تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئێران بڵاویکردەوە، پەرلەمانی ئێران تاوتوێی پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەک دەکات، کە باج بەسەر کەشتییەکانی گەرووی هورمزدا بسەپێنێت.
Total
0
Share