نێچیرڤان بارزانی: هەرێم لە چوارچێوەی عێراقدا بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان دەدات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەتەنها بڕیار لەبارەی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان نادات و لەچوارچێوەی عێراقدا بابەتەکە یەکلادەکاتەوە و داواشی لە عێراق کرد، رۆڵی بنچینەیی هەبێت لە پاراستنی هەرێم.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، پێویستە کۆتایی بە کردەوەکانی گروپە چەکدارەکان بهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم ترسی ئەوەی هەیە کە بەغدا نەتوانێت بیپارێزێت لە کاتێکدا ئالنگارییەکانی ئێستا لە قۆناغی رابردوو سەختترن و کۆتایی هێڵەکە دیارنییە.

نێچیرڤانی بارزانی هەر جۆرە پەیوەندییەکی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل رەتکردەوەو دەڵێت، “هیچ جۆرە پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە و هیچ بنکەیەکیان لەناو خاکی هەرێمدا نییە و هەرێم هەرەشە نییە بۆ سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم بە روونییەکی تەواو مامەڵەی لەگەڵ بەغداد کردووە سەبارەت بە مەلەفی داهاتەکان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە دۆخی ئابوریی هەرێم “سەخت و ئاڵۆزە”.

بابەتی پێشتر

یونامی هۆكاری رۆیشتنی پلاسخارت ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی ژنانە

ئەمڕۆ 8ی ئازار (8ی مارس) لەجیهاندا بە ڕۆژی جیهانیی ژنان دانراوە، بەو بۆنەیەوە ‏لەسەرتاسەری جیهان یادی ڕۆژەكە دەکرێتەوە،…
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: نەوت لە توركیاوە هەناردەنەكرێت دەبێت رۆژانە هەرێم 400 هەزار بەرمیل بداتە عێراق

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەگەری رازینەبوونی توركیا بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەبێت…
Total
0
Share