ئابوریی ئەڵمانیا پێش ئابوریی ژاپۆن کەوت و بووە سێهەمی جیهان

ئابوریی ژاپۆن لەماوەی ساڵی رابردوودا، گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیووە بە رێژەی 1.9% بەراورد بە ساڵی رابردوو، بەڵام ئەڵمانیا گەشەنسەندنی زیاتری هەبووە و بووەتە سێیەم ئابوری بەهێزی جیهان.

ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی ژاپۆن ئەوەیان ئاشکراکردووە، بەرهەمی بنچینەیی ناوخۆیی ژاپۆن بۆ ساڵی 2023 گەیشتووەتە 4.2 تریلیۆن دۆلار، لەکاتێکدا ئەڵمانیا 4.5 تریلیۆن دۆلار بووە، بەپێی ئەو ئامارانەی مانگی رابردوو ئەڵمانیا بڵاویکردنەوە.

دراوی وڵاتەکە کە یەنی ژاپۆنییە لە ساڵانی 2022 و 2023 زیاتر لە %18 بەرامبەر دۆلار دابەزیوە، کە تەنها لە ساڵی رابردوودا نزیکەی 7% دابەزیووە، بەشێکی هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بانکی ژاپۆن بە پێچەوانەی بانکە ناوەندییە گەورەکانی دیکەوە رێژەی سوودی پاراستووە.

گەورەترین ئابوریی جیهان ئەمریکایە و دوای ئەوەش چین دێت، سەرەڕای ئەوەی پێشبڕکێکی سێیەم گەورەترین ئابوریی جیهانی لە نێوان ئەڵمانیا و ژاپۆندا گەرما، بەڵام پێدەچێت لە چەند ساڵێکی کەمدا، هیندستان ببێتە سێیەم گەورەترین ئابوریی جیهان.

بابەتی پێشتر

لە شەڕانگێزیدا عێراق لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە

بابەتی دواتر

داوای بەپارێزگاکردنی چەند قەزایەکی عێراق دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share