سیدەکان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و سەرنشینێک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای سیدەکان لەسەر رێگای گەلی لێتان نزیک گوندی ماوەت ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانیلەدەستدا و شۆفێرەکەشی بە سەختی برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لادان لە رێگا و وەرگەران،‌ لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان لە قەزای سیدەکان لەسەر رێگای گەلی لێتان نزیک گوندی ماوەت،کە بەهۆیەوە سەرنشینێک گیانیلەدەستدا و شوفێرەکەش بەسەختی برینداربوو.

ئاشکراشیکرد، رووداوەکە بەهۆی پابەندنەبوونی شوفێربە رێنماییەکان و خێرا لێخورین روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعشێکی دەستگیرکراو لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕووداوی بەندیخانەکەی حەسەکەوە هەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو چالاکیدا دوو ئەندامی داعش دەستگیرکراون، کە یەکێکیان پەیوەندی بە ڕووداوەکەی بەندیخانەی غوێرانەوە…
Total
0
Share