کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ پلەکانی گەرمی هاوشێوەی دوێنێ دەبێت و بۆ سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت”.

لە راگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، “ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ تەنکە هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە پلەکانی دوێنێ”.

سەبارەی بە کەشی سبەینێ دەڵێت، “ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی شەودا دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، هەروەها پلەکانی گەرمی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ هه‌ولێر پێنج کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکران

لیژنه‌كانى قائیمقامییه‌تى هه‌ولێر پێنج کەسیان بەتۆمەتی دەستکاریکردنی پێوەری زیرەکى كاره‌با دەستگیرکرد. نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى…
Total
0
Share