ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 25 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 400 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
جێی ئاماژە بۆ کردنە، بانكی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، بڕی 208 ملیۆن و 258 هەزار و 40 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 194ملیۆن و 988 هەزار و 40 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 13 ملیۆن و 270 هەزار دۆلاریشی بە شێوەی نەختینە بووە.