ئەوقافی هەرێم: ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی گەشتی حەج ده‌كرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “پاره‌ی گەشتی حەج بۆ ئه‌مساڵ به‌ دیناری عێراقی وه‌ردەگرێت و دۆلاریش بە 132 هەزار دینار دەشکێندرێتەوە”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە کۆبوونەوەیەکدا کە نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، بەڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم بەشداریکرد، جەختیلەوە کردەوە، “هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقیدا کراوە و‌ پاره‌ی گەشتی حەجی ئه‌مساڵ به‌ دیناری عێراقی وه‌ردەگرێت و دۆلاریش بە 132 هەزار دینار دەشکێندرێتەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومرەی هەرێم‌ نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره‌ی راسپارد له‌ سبەینێوە کە دەکاتە 11ی شوباتی 2024 ده‌ست به‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی گەشتی حەج بكه‌ن و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامده‌بێت و له 18ی شوباتی 2024 كۆتایی دێت و‌ هه‌ر كه‌سێك له‌و ماوه‌یه‌دا پارەکە رادەستنەکات مافی حه‌جكردنی نامێنێت”.

سەبارەت بە نرخی گەشتی حەج ئەو وەزارەتە دەڵێت، “تێچووی ئەو گەشتە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم هه‌مان تێچووی هاوڵاتییانی عێراقه‌ كه‌ بۆ گه‌شتی ئاسمانی بریتییه‌ له شەش ملیۆن و 350 هەزار دینار و بۆ گه‌شتی وشكانی پێنج ملیۆن و 300 هەزار دیناری عێراقییە، هاوکات هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌كانی ته‌واو بكات و پاره‌كه‌ بدات دواتر به‌ هه‌ر بیانوویه‌ك بێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه”‌.

بابەتی پێشتر

"پێویستە سەرچاوەی هاوردەکردنی گۆشتی سووری بەستوو دیار بێت"

بابەتی دواتر

چوارچێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ دوورخستنەوەی تەواوەتی هێزەبیانییەکانداین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: هەواڵی گیانلەدەستدانی پێنج پێشمەرگە لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوورە لە راستییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رەتیدەکاتەوە ئەمڕۆ هیچ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – زەڕایەن روویدابێت. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان لە…
Total
0
Share